شارەزایەکی کەشناسی وادەی یەکەم بارانی بارینی ئەمساڵی راگەیاند

تایبەت بە SNN
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما سێ تا چوار پلە دادەبەزن و لە هەندێک ناوچەش ئەگەری بارانی کەپرە شینە هەیە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی لە لێدوانێکدا بە SNNی راگەیاندووە، بەهۆی کارتێکردنی بارستە هەوایەکی فێنکی دەریای ناوەڕاست پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە، بە جۆرێک پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ و پێنجشەممە و هەینی بەراورد بە دوێنێ سێشەممە سێ تا چوار پلە دادەبەزێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، بە گشتی بای شەماڵ بۆ ماوەی چەند رۆژێک چالاکە و بۆ رۆژانی داهاتووش تا ناوەڕاستی مانگی نۆ چالاکییەکەی بەردەوام دەبێت، کاتەکانی نیوەڕۆ و دوا نیوەڕۆ خێرایی با ناوبەناو بەردەوامی دەبێت کە هەندێک کات خێراییەکەی دەگاتە 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
لەبارەی وادەی یەکەم شەپۆلی باران بارینەوە ئەو کەشناسە ئاشکرایکردووە، لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ئەگەری باران بارین هەیە، دەڵێت “کەپرە شینە لەنێوان ناوەڕاستی مانگ بۆ کۆتایی مانگ دەبێت، بەتایبەت بۆ رۆژی هەینی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست کارتێکەر دەبێت لەسەر بەشێکی تورکیا و ئێران، ئەگەری هەیە ئەم گۆڕانکارییە بگاتە ناوچەکانی هەرێم، لە رۆژی هەینیدا لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان وەک ناوچەی باکور هەور دروستببێت و بارانێکی کەم ببارێت کە ئەمەش ئەگەرێکی لاوازە”.
جەختیکردووەتەوە، بارانی کەپرە شینە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، بەڵکو چەند ناوچەیەکی شاخاوی دەگرێتەوە، بەڵام لە نیوەی دووەمی مانگی نۆ واتە 10 رۆژی کۆتایی ئاماژەکان زیاتر بەلای داباریندا ئەگەرێکی زۆرە و بارانی کەپرە شینە ناوچەیەکی فراوانی هەرێم بگرێتەوە.
لەبارەی کاریگەرییەکانی مانگگیران لەسەر کەشوهەوا شاڵاو هیدایەت روونیکردووەتەوە، مانگگیران کاریگەریی لەسەر کەشوهەوا هەیە و دەبێتە هۆی هەڵکشانی تەوژمەکانی دەریا و زەریاکان کە رۆڵیان لە گۆڕانی کەشوهەوا دەبێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









