
عەلی حەمە سەعید-SNN
پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لەساڵی 2021 ەوە لە بودجەی سێ ساڵەی عێراقدا بەڕەزامەندی هەرێم ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت دیاریكراوە هەرێم ڕادەستی بكات لەبەرامبەر ناردنی مووچە، بەڵام تا ئێستا هەرێم پابەند نەبووە و كات دەكوژێت، هەر ئەمەش وادەكات ئەو مووچانەی ماون مەترسی فەوتانیان لەسەر بێت.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق قبە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی تا ئێستا خەریكە بەتەواوی ڕووندەبێتەوە ئەوەیە كە هەرێم ئامادە نییە نەوت ڕادەست بكات و سیاسەتی كات كوشتن پەیڕەودەكات، چونكە ئەوە شەش مانگە شاند دێن و دەچن هێشتا نەتواندراوە بگەنە ڕێككەوتن، هاوكات لە بودجەی 2021 هەرێم پابەند كراوە بە پێدانی 400 هەزار بەرمیل نەوت لەبەرامبەر ناردنی بودجە، بەڵام تا ئەمڕۆ یەك بەرمیل نەوتی ڕادەست نەكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی عێراق بە گشتی و سەرۆك وەزیران بە تایبەت ئەوەیان یەكلایی كردووەتەوە كە تا ئەوكاتەی هەرێم نەوت ڕادەستنەكات ئامادەنین پارەی مووچەی مانگەكانی داهاتوو بنێرن، بۆیە ئەگەر هەرێم لەسەر ئەم سیاسەتەی بەردەوام بێت ئەوا مووچەی ئەو شەش مانگەی كە ماون مەترسی لەسەر ناردن و دابەشكردنیان هەیە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا بابەتێكی نوێ هاتووەتە ئاراوە ئەویش ئەوەیە كە عێراق داوای ئەو نەوتە دەكات كە كۆمپانیا ناوخۆییەكان بەرهەمی دەهێنن بەجۆرێك 50 هەزار بەرمیل بۆ پێداویستی ناوخۆیی گلبدەنەوە، بۆیە ئەگەر هەرێم پابەند بەو داواكارییەوە ئەوا پێدەچێت بتواندرێت عێراق نەرمی بنوێنێت لەناردنی ئەو مووچانەی كە ماو نبە پێچەوانەشەوە ئەگەری ناردنی پارەی مووچە زۆر كەمدەبێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









