
SNN-
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 10-9-2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و دواپێشهاتی هەردوو دۆسیەی داهاتە نانەوتییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و خستنەڕووی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی رۆژی 9ی ئەیلولی 2025ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆدەکات.
باس لەوەشدەکات، كۆنووسی هاوبەشی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەڕۆژی 2ی ئەیلولی 2025، تایبەت بە پێشنیاریان سەبارەت بە پیادەكردنی یاسای راژە و خانەنشینیی پێشمەرگە ژمارە (38)ی ساڵی 2007 دەخرێتەڕوو.بەپێی راگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، راسپاردەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری، سەبارەت بە ئاسانكاریی پێشینە و قەرزەكانی تایبەت بە (خانووبەرە، كشتوكاڵ، پیشەسازی، نیشتەجێكردن و گەشتیاری) بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوە دەبێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە کۆتاییدا و لە چوارچێوەی پرۆسەی یەكخستنەوەی رێكارە داراییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی، چەند پێشنیار و راسپاردەیەكی وەزارەتی دارایی بۆ یەكخستنی رێكار و رێنماییەكانی باج و رێژەكانیان، لەنێوان دامەزراوەكانی باج لە هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ دەخرێتەڕوو.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
21كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









