
SNN-
لە هەنگاوێکی نوێدا دەزگای فیدڕاڵیی رووسی بۆ پزیشکی و بایۆلۆجی FMBA چارەسەری شێرپەنجەی راگەیاند و دەڵێت، سەرنجی سەرەتایی ئەم ڤاکسینە لەسەر شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە دەبێت، کە یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجە کە کاریگەری لەسەر ڕیخۆڵە گەورە دەبێت.
دەزگای فیدڕاڵیی رووسی بۆ پزیشکی و بایۆلۆجی FMBA رایگەیاند، ” ڤاکسینێکی نوێ درووست بوە بۆ شێرپەنجە و بە سەرکەوتوویی قۆناغی تاقیکردنەوەی بڕیووە. وتیشی “سەرنجی سەرەتایی ئەم ڤاکسینە لەسەر شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە دەبێت، کە یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجە کە کاریگەری لەسەر ڕیخۆڵە گەورە دەبێت.
لە میانی بەشداریکردنی لە دەیەمین کۆڕبەندی ئابووری ڕۆژهەڵات لە ڤلادیڤۆستۆک، ڤێرۆنیکا سکڤۆرتسۆڤا سەرۆکی دەزگاکە رایگەیاند، ڤاکسینە نوێیەکە کە ناوی “Enteromix”ە، لەسەر بنەمای mRNA دروستکراوە، کە هەمان ئەو تەکنەلۆجیایە لە هەندێک لە ڤاکسینەکانی کۆڤید-19 بەکاردێت.
ڕوونیشیکردەوە، ئەم ڤاکسینانە پشت بە ڤایرۆسە لاوازەکان یان ناچالاککراوەکان نابەستن، بەڵکو خانەکان هاندەدەن بۆ بەرهەمهێنانی پرۆتینی تایبەت کە کۆئەندامی بەرگری هاندەدەن بۆ ناسینەوە و هێرشکردنە سەر خانە شێرپەنجەییەکان.
سکڤۆرتسۆڤا ئاماژەی بەوەشکرد، تاقیکردنەوەکان دەریانخستووە ڤاکسینەکە سەلامەتە، تەنانەت بە ژەمە دووبارەبووەکانیش، جگە لەوەی کاریگەری زۆری هەیە و وەرەم بچووک دەکاتەوە یان گەشەکردن بە ڕێژەی لە نێوان 60% بۆ 80% خاوبووەتەوە، ئەمەش بەپێی جۆری شێرپەنجەکە دەبێت، هاوکات تەمەنی ئەو نەخۆشانەی درێژکردووە کە کاتێکی دیاریکراویان بۆ دانراوە.
بەگوێرەی ئەو ئاژانسە ڕوسییە، سەرنجی سەرەتایی ئەم ڤاکسینە لەسەر شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە دەبێت، کە یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجە کە کاریگەری لەسەر ڕیخۆڵە گەورە دەبێت.
نەخۆشی شێرپەنجە (Cancer) بریتییە لە گەشەی بێکۆنتڕۆڵی خانە نائاساییەکانی لەش. لە ڕاستیدا وەرەمی شێرپەنجەیی نەخۆشییەکە کە هەندێک خانەکانی لەش بەبێ کۆنترۆڵ گەشە دەکەن و بۆ بەشەکانی تری لەش بڵاودەبنەوە.
ئەم نەخۆشییە بەهۆی گۆڕانی تایبەت لە جینەکاندا دروست دەبێت. جینەکان لە ڕیشاڵی درێژدا هەڵکەوتوون کە پێیان دەوترێت DNA، کە ئەگەر گۆڕانی بەسەردا بێت، دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ تووشی خانەی شێرپەنجەیی ببێت.
لە ئەنجامدا ئەم نەخۆشیە نەخۆشییەکی بۆماوەییە کە تیایدا ئەو جینانەی کۆنتڕۆڵی چۆنیەتی کارکردنی خانەکانی لەش دەکەن، بەتایبەتی چۆنیەتی گەشەکردن و دابەشبوونیان. ئەم گۆڕانکاریانە دەتوانن بە هۆکاری جۆراوجۆر ڕوو بدەن.
کەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









