
مووچە بودجە
SNN-
بەرپرسێکی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: “زیاتر لە 2 هەزار خانەنشینی نوێ مامەڵەیان تەواو بووە و ناویان لە لیستی مووچەی مانگی ئاب زیادکراوە.” وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستانیش دەڵێت: “هەر کاتێک مووچەی مانگی ئاب هات، زیاتر لە 2 هەزار کەس هەشت مووچە پێکەوە وەردەگرن.”
سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان رایگەیاند، “پێویست بوو مامەڵەی خانەنشینان زووتر تەواو بکرایە، بە مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردووەوە، بەشێک لە خانەنشینان 9 مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.”
دەشڵێت، لە کانوونی دووەمی ئەم ساڵەوە دەست بە راییکردنی مامەڵەی خانەنشینان کراوە، هەر کاتێک مووچەی مانگی ئاب دابەشکرا، زیاتر لە 2 هەزار خانەنشین هەشت مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق رۆژی 22-11-2022، حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق، ژمارە 9ـی ساڵی 2014 پابەند کرد، بەڵام تاوەکو مووچەی مانگی تەممووزی 2024 جێبەجێ نەکرا.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان، 303 هەزار و 353 خانەنشین هەن، 186 هەزار و 377ـیان خانەنشینی شارستانی و 116 هەزار و 976ـیان خانەنشینی سەربازین.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








