
SNN-
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنێکی بەپەلە ئەنجام دەدات، بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە، پایتەختی قەتەر، کە بە ئامانجی سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماسی بوو. ئەم کۆبوونەوەیە بە داوای جەزائیر و پاکستانەوە دێت.
دوێنێ سێشەممە، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر قەتەر بە ئامانجی تیرۆرکردنی سەرکردە سیاسییەکانی حەماس. کۆشکی سپی ئەم ئۆپەراسیۆنەی بە “تاکلایەنە و بێ خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل” وەسف کرد، و هۆشداری دا لە فراوانبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئیسرائیل هێرشەکەی بە “تەواوی ڕەوا” ناو برد. لە بەرامبەردا، قەتەر ئەم کارەی بە “ئۆپەراسیۆنی بە خیانەت و “تیرۆری دەوڵەتی” زانی. لای خۆیەوە شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر، ڕایگەیاند، ئەم هەڵمەتە هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر هەوڵەکانی ئاشتی کە دەوحە نێوەندگیری تێدا دەکات لە نێوان حەماس و ئیسرائیل
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
21كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









