
عەلی حەمە سەعید-SNN
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆتایی هات هیچ بڕیارێك لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی حەوت نەدرا، هاوكات عێراق داواكارییەكی لە هەرێم كردووە و لەسەر بابەتی داهاتی نانەوتیش عێراق بڕیار درا ئەو بابەتە ببرێتە ئەنجومەنی شورا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەغداوە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەهۆی ئەوەی تا ئێستا هەرێم نەوتی ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ نەكردووە بڕیار نەدرا كە پارەی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق سورە لەسەر ئەوەی ئامادە نییە یەك دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكات ئەگەر نەوت ڕادەست نەكرێت، بۆ ئەوەش لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق داوا لەحكومەتی هەرێم كراوە كە ئەو نەوتەی كە لەلایەن كۆمپانیا ناوخۆییەكانەوە بەرهەمی دەهێنن ڕادسەتی وەزارەتی نەوتی عێراقی بكەن ئەوەش دوای ئەوەی 50 هەزار بەرمیلیان بۆ پێداویتی ناوخۆیی لێجیاكردەوە.
SNNئەوەشی زانیوە كە لەسەر بابەتی نانەوتی لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بڕیاردراوە كە ئەو بابەتە ببرێتە ئەنجومەنی شورا، لەوێ بڕیاری كۆتایی لەبارەوە بدرێت، چونكە هەردوو شاندی هەرێم و عێراق نەیانتوانیوە بگەنە ڕێككەوتن لەسەر بڕی داهاتەكان لەڕووی باج و ڕسوماتەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









