
كۆنگرهى رۆژنامهوانى ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران له پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند دەربارەی نەوت پرۆپۆزەڵێکی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوتیان داوەتە بەغدا و چاوەڕێی وەڵامی ئەوان دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کەرکووک ڕایگەیاند ئەوەی لەبارەی مووچەوە پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە و حکومەتی فیدراڵی داوای کردبوون، پێشکەشمان کردوون.
وتیشی: “سەبارەت بە نەوتیش پرۆپۆزەڵێک بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوتەوە پێشکەش کراوە کە تێیدا داوای هەندێک گەرەنتی کراوە و ئێستا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە تاوتوێ دەکرێت. پێشبینی دەکەم لە زووترین کاتدا وەڵام بدرێتەوە بۆ ئەوەی هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە”.
ئومێد سەباح دەربارەی پرسی داهاتی ناوخۆش ئەوەی خستەڕوو کە بۆچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی دراوەتە حکومەتی فیدراڵی کە تێیدا پشتیان بە یاسا بەستووە.
وتیشی: “ئومێد دەکەین بابەتی نەوت و داهاتی نانەوتی چارەسەر ببن و بێگومان حکومەتی فیدراڵی بابەتی مووچەی پەیوەست کردووە بەو بابەتانەوە… چاوەڕێی وەڵامی حکومەتی فیدراڵین”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









