د.نەرمین مەعروف: لە کاتی دروستبوونی کێشەی نێوان كۆمپانیا نەوتییەكان و هەرێم و بەغدا پەنا بۆ یاسا و دادگاكانی عێراق دەبرێت

د. نەرمین مەعروف
SNN-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، لە گفتوگۆكانی چەند رۆژی رابردووی نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی پرسی نەوت و گرفتە داراییەكانەوە لێكتێگەیشتنی باش هەبووە بەئاڕاستەی رێككەوتنێكی نوێ.
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNN-ی راگەیاند، گفتوگۆكانی نێوان لیژنە تایبەتەكانی هەرێمی کوردستان و بەغدا لەبارەی گرفتە داراییەكان و پرسی نەوتەوە، هەنگاوی باشییان بڕیوە، دوای تەواوكردنی كارەكانیان، راپۆرتێك ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەكەن، دواتر راپۆرتەكە لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.
دەشڵێت:ئەوەی پەیوەندی بەپرسی داهاتە نانەوتییەكانەوە هەیە، بەپێی زانیارییەكان لەبارەی باج لەسەر ئەوە رێككەوتوون لەسەدا 50ی بگەڕێتەوە بۆ بەغدا، ئەوەی پەیوەندیی بەرسوماتیشەوە هەیە روسوماتە فیدڕاڵێییەكان بەهانشێوە لەسەدا 50 دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا.
د.نەرمین مەعروف ئاماژەی بەوەشدا لەبارەی پرسی نەوتەوە جۆرە لێكتێگەیشتنێك لەنێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا و كۆمپانیا نەوتییەكان هەیە، بۆ ئەوەی بگەن بە رێككەوتن بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و یەكلاكردنەوەی ئەو كێشەیە.
دەشڵێت:بەپێی لێكتێگەیشتنەكەی ئەمجارە، لەكاتی دروستبوونی هەر گرفتێك لەنێوان كۆمپانیا نەوتییەكان لەگەڵ هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا، پەنا بۆ یاسا و دادگاكانی ناوخۆی عێراق دەبڕێت بۆ چارەسەركردن، نەك دادگا نێودەوڵەتییەكان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









