د.بڕیار رەشید لەبارەی کێشەی بانکی تی بی ئای زانیاری نوێ ئاشکرادەکات

د. بڕیار رەشید
SNN
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەدواداچوونیان بۆ کێشەی بانکی تی بی ئای کردووە، دەڵێت “مووچەی هیچ مووچەخۆرێک نافەوتێت”.
بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی بەدواداچون بۆ کێشەکانی مووچەی فەرمانبەران لە بانکی(TBI) لقی سلێمانی، سەردانی بانکەکەیان کردوە و لەگەڵ بەڕێوەبەرەكەی کۆبوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، مووچەی هیچ مووچەخۆرێک نافەوتێت و هەموو کێشەکان چارەسەر دەکرێن، هۆكاری كێشەكانیش بۆ دوو خاڵ دەگەڕێنێتەوە:
یەکەم:- کێشەی ژمارەی نهێنی کە لە ئامێری ( ATM ) داخل دەکرێت، پێویستە ژمارەی نهێنی کارتەکان بگۆڕی و ژمارەی پێشوو کە بەنامە پێت گەیشتوە تەنها بۆ یەکجار بەکاردێت، دوای گۆڕینی پێوستە ژمارە نوێکەی کە بۆ کارتەکەت داناوە داخڵ بکەیت لە کاتی ڕاکێشانی پارە، ئەم ژمارەیە کە چوار ژمارەییە پەیوەندی بە ژمارە نهێنی ئەپڵیکەیشنی مۆبایل نیە کە 6 ژمارەییە، هەر هاوڵاتیەک تووشی ئەم گرفتانە بوون رۆژانە دەتوانن سەردانی لقی سەرەکی بکەن بۆ چارەسەرکردنی.
پێویستە لەسەر بانکەکە لە کەمتر لە چەند کاتژمێرێک بۆیان چارەسەر بکەن.
دووەم :- گرفتی ئەو کەسانەی کە لە کاتی راکێشانی موچەکانیان گرفت دروست بووە پارەکە لە ئامێرەکە نەهاتۆتە دەرەوە بەڵام لەسەر ئاپلیکەیشنەکە پارەیان لێ بڕدراوە! ئەم گرفتە بەهۆی ناڕێکی هێڵی ئینتەرنێتەوە دروست دەبێت، ئەو پارەی بڕدراوە لە 2 بۆ3 رۆژ ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە سەر هەژمارە کەسەکە.
دەشڵێت: دوپاتمان کردەوە کە هەردوو کێشەکەکە پێوسیتە زۆر بە خێرای چارەسەر بکرێت .
هەروەها داوامانکرد کە:
1- بە هیچ جۆرێک ئامێرەکانی ATM بێ پارە نەبن تەنانەت لە رۆژەکانی پشوو.
2- داوامان کردووە ژمارەی ئامێرەکانی ATM زیاد بکرێت بۆ خزمەتکردنێکی باشتر.
جەختمانکردەوە لەوەی نابێت هیچ بیانویەک ببن بە هۆکار بۆ کەمی خزمەتگوزاری بانکەکە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









