لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیار لەسەر ناردنی مووچە نادرێت و SNNهۆكارەكەی ئاشكرا دەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
عەلی حەمە سەعید-SNN
وابڕیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەبچێت، لەكۆبوونەوەكەدا ئەگەر باس لە بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت ئەوا بڕیار لەسەر ناردنی مووچە نادرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا هەناردەكردنەوەی نەوت دەستیپێنەكردووە و ڕێككەوتنیش لەوبارەیەوە نەكراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسانی كورد لە بەغدا بەSNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، تا ئێستا دیار نییە ئاخۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەكاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت یاخود نا، چونكە سەرۆك وەزیرانی عێراق درەنگانی شەوی رابردوو گەڕاوەتەوە عێراق و دیار نییە بەشداریی كۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە حاڵەتێكدا ئەگەر كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیش بەڕێوەبچێت و لە كۆبوونەوەكەشدا باس لە مووچەی فەرمانبەران بكرێت، ئەوا بڕیار لەسەر ناردنی مووچە نادرێت، چونكە لەماوەكانی ڕابردوودا( محەمەد شیاع سودانی) بەڕوونی ئەوەی ڕاگەیاندبوو كە مەرجی سەرەكی ناردنی پارە بۆ هەرێم هەناردەكردنەوەی نەوتە لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆ، بەڵام تا ئەمڕۆ ڕێككەوتنی كۆتایی لەسەر ئەو پرسە نەكراوە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، جگە لەوەی لەسەر بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوت هەرێم و بەغدا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن، هێشتا لەسەر بابەتی داهاتە نانەوتییەكانیش نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن و هەریەكەیان لەسەر داواكارییەكانی خۆیان سورن، بۆیە پێدەچێت دواجار ئەو بابەتە ئاراستەی دادگای باڵای فیدراڵی بكرێت بۆ یەكلاكردنەوە و بڕیاردان لەسەری.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









