ئاژانسی فرانس پرێس: لە سەرەتای جەنگی غەززەوە (904) سەربازو ئەفسەری ئیسرائیل كوژراون

SNN-
ژمارەی ئەو سەربازو ئەفسەرانەی ئیسرائیل كە لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشی زەمینی بۆ سەر کەرتی غەززە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی (2023)وە کوژراون، بۆ (904) كەس بەرزبووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ سوپای ئیسرائیل كوژرانی چوار سەربازی دیکەی راگەیاند.
ئاژانسی “فرانس پرێس” پاڵپشت بە داتاکانی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە کە (904) سەربازی ئیسرائیلی کوژراون، كە (468) سەربازیان لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشی زەمینی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە (27)ی تشرینی یەکەمی (2023) كوژراون.
سوپای ئیسرائیل رۆژی دووشەممە رایگەیاند، چوار لە سەربازەکانی لە باکوری کەرتی غەززە کوژراون، کە هێزەکانی لە ناوچەیە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان چڕتر كردووەتەوە.
سوپای ئیسرائیلیش لە راگەیەنراوێکدا دانیشتوانی غەززە ئاگادار دەکاتەوە کە پێویستە دانیشتوانی غەززە دەستبەجێ شارەکە چۆڵ بکەن، چونکە گەورەترین ئۆپراسیۆن بۆ لەناوبردنی حەماس ئەنجامدەدەن .
ئاماژەی بەوەشکردووە، مانەوە لەو ناوچانە مەترسیدارە و پێویستە دانیشتوانی غەززە ناوچەکانیان بەرەوە ناوچەیی مرۆیی “مەواسی” جێبهێڵن.
سوپای ئیسرائیل ئەوەشی خستوەتەڕوو، هێزەکانیان لە سەرجەم ناوچەکانەوە لە ئامادە باشیدان و گەورەترین ئۆپراسیۆن بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجامدەدەن.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









