
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات، بەگوێرەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی بازرگانی، ساڵانە گۆڕانكاری لەهاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەكرێت، بۆ ئەمساڵیش لەدوو مانگی داهاتوو هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2023 ڕێگەپێدراونابێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند: بەگوێرەی ئەو ڕێنماییانەی كە بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل كاری پێدەكرێت، ساڵانە لەگەڵ نزیك بوونەوە لە ساڵی نوێ، هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لەڕووی مۆدێلەوە گۆڕانكاری بەسەردادێت، بۆ ئەمساڵیش لەمانگی 11 ەوە تەنها رێگە بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 ، 2025 هەروەها مۆدێل 2026 بۆ هەرێمی كوردستان دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بەگوێرەی ڕێنماییەكان، لەگەڵ ڕێگەدان بەهاوردەكردنی مۆدێلێكی نوێی ئۆتۆمبێل، لەهەمان كاتیشدا ڕێگە دەگیرێت لە هاوردەكردنی ئۆتۆمبیلێكی دوو ساڵ پێشتر، بۆیە لەمانگی 11ی ئەمساڵەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2023 ڕێگەپێدراو نابێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە زیاتر لە 400 كۆمپانیا لە هەرێمی كوردستاندا مۆڵەتی كاری بازرگانی ئۆتۆمبێلیان هەیە، رۆژانە ئۆتۆمبێلی نۆی نمایش دەكەن و لەئەمساڵیشدا نزیكەی 91 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









