كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێم ساڵانە 280 هەزار تۆن گۆشتی مریشك بەرهەمدەهێنن

كێڵگهیهكى پهلهوهرى له ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
عەلی حەمە سەعید-SNN
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات هەرێمی كوردستان پێویستی ساڵانەی بە گۆشتی سپی بریتییە لە 150 هەزار تۆن، بەڵام ساڵانە 280 هەزار تۆن بەرهەم دەهێندرێت، ئەوەش بڕێكی زۆرە، بۆیە پلانمان هەیە ئەو زیادەیە ڕەوانەی بازاڕی وڵاتانی كەنداو بكات.
هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ساڵانە هەرێمی كوردستان پێویستمان بە 150 هەزار تۆن گۆشتی مریشكە، بەڵام كێڵگە پەلەوەرییەكان نزیكەی دوو هێندەی ئەو بڕە گۆشت بەرهەم دەهێنن و ساڵانە بەرهەمی گۆشتی مریشك دەگاتە 280 هەزار تۆن گۆشت، ئەوەش بڕێكی زۆرە و دەبێت بازاڕی بۆ بدۆزرێتەوە بۆ ساغكردنەوەی.
ئاماژەی بەوەشكرد، شانبەشانی زیادبوونی بەرهەمی گۆشتی سپی، بەرهەمی هێلكەش بەهەمان شێوە زۆر زیادیكردووە، لە ئێستادا كۆی گشتیی پڕۆژەكانی بەرهەمهێنانی هێلكە گەیشتووەتە 55 پڕۆژە، لەكاتێكدا بەر لە چەند ساڵی رابردوو زۆر كەمتر لەو ژمارەیە پرۆژەی بەرهەمهێنانی هێلكەمان هەبوو لەهەرێمی كورستان ئەمەش وایكردووە كە بەشی پێداویستی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان و عێراق لە بەرهەمی هێلكە لەو پرۆژانەوە بەرهەم بهێندرێت.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی یاسای پارێزگاریكردن لە بەرهەمی ناوخۆیی و رۆژمێری كشتوكاڵی، هاوردەكردنی گۆشتی مریشك و هێلكە بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە، بۆ ئەوەی پاڵپشتیی بەرهەمهێنەرانی خۆمان بین، هاوكات بۆ ساغكردنەوەی ئەو بەرهەمە زیادەی كە ساڵانە لە گۆشت و هێلكە بەرهەمی دەهێنین، پلانمان هەیە كە بەرهەمی كێڵگەكانی كوردستان ڕەوانەی بازاڕی وڵاتانی كەنداو بكەین.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









