SNNوردەكاری ژمارەی كارمەندانی كۆمیسیۆن و بڕی پاداشتەكانیان بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن بڵاودەكاتەوە

ئامێری هەڵبژاردن
عەلی حەمە سەعید-SNN
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات زیاتر لە 800 هەزار كەس فۆڕمیان پڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی ببن بە كارمەندی كۆمیسیۆن لەڕۆژی هەڵبژاردن، بەڵام ئێمە پێویستمان بە 250 هەزار كارمەندە، ئاشكرایشدەكات بڕی پاداشتەكانیان لە 150 هەزارەوە دەستپێدەكات تادەگاتە 400 هەزار دینار و یەك شەممەی داهاتووش تیروپشكیان بۆ دەكەین.
جمانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێرا قبە SNNی ڕاگەیاند: ئامادەكاری تەواو كراوە بۆ ئەوەی ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو لە ئۆفیسی سەرەكی كۆمیسیۆن لە بەغدا تیروپشك بكرێت بۆ دیاریكردنی ناوی ئەو كەسانەی كە فۆڕمیان پڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی ببن بە كارمەندی كۆمیسیۆن وەك چاودێر لە ڕۆژی هەڵبژاردن، بۆ ئەوەش زیاتر لە 800 هەزار كەس فۆڕمیان پڕكردووەتەوە و ئێمە پێویستمان بە 250 هەزار چاودێر دەبێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، رێكخەری ناوەندی دەنگدان، ئەگەر فەرمانبەری حكومی بێت ئەوا 300 هەزار دینار وەردەگرێت و ئەگەرخوێندكار یان دەرچووی زانكۆبێت 400 هەزار دیناروەردەگرێت، هاوكات بەڕێوەبەری بنكەی دەنگدان، ئەگەر فەرمانبەری حكومی بێت 200 هەزار دینار و ئەگەر دەرچووی زانكۆ یان خوێندكاربێت 300 هەزار دینار وەردەگرێت، هەروەها كارمەندێكی ئاسایی بنكەی دەنگدان ئەگەر فەرمانبەری حكومی بێت 150 هەزار دینار و ئەگەریش خوێندكار یان دەرچووی زانكۆ و پەیمانگەكان بێت 250 هەزار دیناری پێدەدرێت.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆن ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كارمەندانەی كە وەك یەدەگ وەردەگیرێن و رێژەكەیان 5%ی تێكڕای ئەو كارمەندانەیە كە لە تیروپشكەكەدا وەردەگیرێن، ئەگەر فەرمانبەری حكومی بێت 50 هەزار دینار و ئەگەر قوتابی یان دەرچووی زانكۆ بێت 100 هەزار دینار وەردەگرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









