وردەكاری گۆڕانكاری مووچەی پلە باڵاكانی خانەنشینی سەربازی لەهەرێم

مووچە بودجە
عەلی حەمەسەعید-SNN
لە كۆبوونەوەی چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم باس لە جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق كراوە بەسەر خانەنشینانی سەربازی، كە تا ئێستا كار بەو یاسایە نەكراوە، بە جێبەجێكردنی یاساكەش گۆڕانكاری بەسەر مووچەی ئەو خانەنشینانەدێت كە بە پلە باڵا خانەنشینكراون لەنێوان 500 هەزار بۆ دوو ملیۆن دینار مووچەكانیان كەمدەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی بەڕشێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەهۆی جێبەجێكردنی یاسای ژمارە 9ـی خانەنشینی یەكگرتووی عێراق كە لە ساڵی 2014 دەرچووە، لەبری یاسای خانەنشینی ساڵی 2007ی هەرێم گۆڕانكاری بەسەر مووچەی خانەنشینانی سەربازی دێت، هاوكات وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی هەرێم كردووە، كە تا كۆتایی ئەمساڵ پرسی خانەنشینانی سەربازی لە چوارچێوەی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراقدا چارەسەر بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر یاسای خانەنشینی ژمارە 9ی عێراق وەك خۆی جێبەجێبكرێت بەسەر خانەنشینانی سەربازی، ئەوا ئەو كەسانەی بە پلەكانی (ڕائید و موقەدەم و عەقید و عەمید و لیوا و فەریق ڕوكن و فەریق) خانەنشینكراون، لە یاساكەی عێراقدا دەرماڵەی مەترسی و هاوسەرگیری و منداڵ بوونی نییە، بەمەش مووچەی پلەباڵاكان پلەدارەكان لەنێوان 500 هەزار دینار تاوەكو نزیكەی دوو ملیۆن دینار كەمدەبێتەوە.
ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم ئەوەشی ڕوونكردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی پێشمەرگە داوایكردووە كە خانەنشینی پێشمەرگە لەبری یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق، بەگوێرەی یاسای راژە و خانەنشینی ساڵی 2007 بێت. هۆكاری ئەم داواكارییەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە دەرماڵەی ژن و منداڵ و مەترسی لە یاسای 2007دا ماوەتەوە، بەڵام لە یاسای عێراقیدا نییە، بەڵام ئەمە دەبێت دواجار وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر بدات، ئەوەش دیار نییە ئاخۆ بەو داواكارییە ڕازی دەبێت یاخود نا.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









