“کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان لە پارێزگای سلێمانی چارەسەرکرا”

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی
SNN
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند: “لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی لە سلێمانی تا کۆتایی ئەمساڵ چارەسەرکرا.”
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانیدا هاتووە: “ئەمڕۆ شەممە 13ی ئەیلولی 2025، لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی هەریەکە لە شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی و د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی و د. ماکوان، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی هەرێم کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی تا کۆتایی ساڵی 2025 چارەسەرکرا.”
راشیگەیاندووە: “سوپاس بۆ وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان و هەموو ئەو بەڕێزانەی هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەیان داوە، وەسوپاس بۆسەرجەم ڕاگەیاندنەکان بۆ گرنگی دان بەبابەتەکەو خەمخۆریان ..”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









