كەشناسیی عێراق: ئەمساڵ ڕووبەڕووی شەپۆلی بارانبارینی بەخوڕ و لەناکاو دەبینەوە

باران
SNN
دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات، کە وەرزی دابارینی ئەمساڵدا شەپۆلی بارانبارینی بەخوڕ روو لە عێراق بە تایبەتی ناوچەکانی باکوور (هەرێمی کوردستان) و رۆژهەڵاتی وڵاتەکە بکات.
عامر جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە دەستەی كەشناسی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی گشتی بۆ وەرزی دابارینی 2025-2026 مەیلی بەرەو ناجێگیری ENSO هەیە، لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی شەپۆلێک لە زەریای هێمن لە ماوەی پایز و سەرەتای زستاندا، ئەوەش ئاماژەیە بۆ شێوازی بارانبارینی نائاسایی و ناوچەیی.
باسی لەوەشکرد، بارانی بەخوڕ زیاتر ناوچەکانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی عێراق دەگرێتەوە، لە كاتێكدا ناوچەكانی ناوەند و باشوور زۆرجار لە دەوروبەری بارانبارینی مامناوەند دەمێننەوە.
جەختیشی کردەوە، کە ئەگەری هەیە وڵاتەکە رووبەڕووی شەپۆلی بارانبارینی لەناكاو بێتەوە، ئەو جۆرە ڕووداوانە وەك ڕووداوی كورتخایەن ڕودەدەن و دوو بۆ سێ ڕۆژ پێش شەپۆلی بارانبارین و لافاو، لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگادار دەكەنەوە
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









