
نەخۆشخانەی فێرکاری سلێمانی
SNN
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگهیاند، مانگی ڕابردو 361 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە و 85 پشكنینی تیشك، 165 پشكنینی سۆنەر، 45 پشكنینی سیتی سكان لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئهنجامدراوه.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئهمڕۆ یهكشهممه له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، بهپێی ئامارهكان مانگی (ئاب/8)ی ئهمساڵ لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لەشاری سلێمانی، 361 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە، كه 12 نەشتەرگەری تایبەت بوە و 121 نەشتەرگەری سەرو گەورە و 52 نەشتەرگەری گەورە و 156 نەشتەرگەری مام ناوەند و 20 نەشتەرگەری بچووك بوە.
ئاماژهی بهوهشكردوه، ههر مانگی ڕابردو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 85 پشكنینی تیشك، 165 پشكنینی سۆنەر، 45 پشكنینی سیتی سكان لەو نەخۆشخانەیە كراوە، هەروەها 148 چارەسەری سروشتی كراوە و 20 نەخۆش سەردانی بەشی چاندنی ددانیان كردوە و 11 ههزار و 552 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









