بڕیارەكانی ئەنجومەنی دەوڵەت پابەندكەرنین بۆ هەرێم و عێراق، تەنها بۆچوونی خۆیان دەردەبڕن

لۆگۆی ئەنجوومەنی دەوڵەت
عەلی حەمە سەعید-SNN
وابڕیارە ئەمڕۆ لە شاری بەغدا ئەنجومەنی دەوڵەت یەكەم كۆبوونەوەی تایبەت بەو ڕاپۆرتانە بەڕێوە ببات كە لەلایەن هەرێم و بەغداوە ئاراستەیان كراوە لەبارەی داهاتی نانەوتی، شارەزایەكی یاسایش ئاماژە بەوەدەكات بڕیارەكانی ئەنجومەنی دەوڵەت پابەندكەر نین و هەرلایەك بە بڕیارەكانەوە پابەند نەبێت سزای بۆ دیاری نەكراوە.
دڵسۆز كەریم، شارەزا لە بواری یاسا بەSNNی ڕاگەیاند: ئەو بڕیارانەی كە لە ئەنجومەنی دەوڵەت دەردەچن، پابەندكەرنین بۆ هیچ لایەنێك بەڵكوو تەنها یەكلاكردنەوەی دوو بۆچوونی دژ بەیەكن لە دۆسیەیەكی یاسایدا، بەنموونە شاندی هەرێم دەڵێن نەناردنەوەی لە%100 ی داهات بۆ عێراق مافی ئێمەیە، شاندی عێراقیش پێچەوانەی شاندی هەرێم قسەدەكەن، لەم حاڵەتەدا ئەنجومەنی دەوڵەت ئەو دوو بۆچوونە یەكلایی دەكاتەوە بە دەقی یاسایی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی دەوڵەت 26 كەسە جگە لە سەرۆكی ئەنجومەنەكە، ئەگەر لەحاڵەتێكدا نیوە بە نیو واتە 13 كەسیان پێیان وابێت بۆچوونەكانی هەرێم یاساین و 13 كەسەی دیكەیان پێیان وابێت عێراق بۆچوونەكانی یاساین، ئەو كات سەرۆكی ئەنجومەن دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ یەكێك لەو دوو بۆچوونە و بابەتەكە یەكلایی دەكاتەوە.
ئەو شارەزایەی بواری یاسا ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ پێناچێت بڕیار لەسەر ئەو بابەتە بدەن، چونكە لەدانیشتنی یەكەم تەنها خوێندنەوە بۆ هەردوو ڕاپۆرتەكە دەكرێت و پاشان لە كۆبوونەوەی داهاتوو بۆچوونی خۆیان دەردەبڕن، ئەوەشی گرنگە ئەوەیە كە بڕیارەكانی ئەم ئەنجومەنە پابەند كەرنین، چونكە بەگوێرەی یاسا هیچ سزایەك دیاری نەكراوە بۆ ئەو لایەنەی كە پابەند نابێت بە بریارەكانی ئەنجومەنی دەوڵەتەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









