پەیامی هاوخەمی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئاکۆ عەباس ئاغا

بافڵ تاڵهبانى، سهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەی ئاکۆ عەباس ئاغا کردووە و رایدەگەیەنێت، لە دڵەوە غەمباربووین بە کۆچی دوایی کاک ئاکۆ عەباس ئاغا، سەرۆکی عەشیرەتی ئاکۆ.
لە بەشێکی پەیامەکەیدا هاتووە، کاک ئاکۆ عەباس ئاغا، دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال و کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و خۆشەویستی هەموولایەک بوو کە لە قۆناغە سەختەکانی خەباتی کوردایەتی خۆی و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان و عەشیرەتی سەربەرزی ئاکۆ، بەشدار و هاوکاری شۆڕش بوون.
بۆ لەدەستدانی کاک ئاکۆ پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکارە سەربەرزەکەیان دەکەم و هاوبەشی ماتەمیانم، خوای گەورە گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووریش بە هەمووان ببەخشێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









