
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا باس لە کوشتنی گروپێکی داعش دەکات
SNN-
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت: دوای پێدانی زانیاریی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەکانی سەر بەدەزگای ئاسایشی هەرێم (سلێمانی)، وەزارەتی ناوخۆی عێراقو لایەنی ئەمنیی سعودیە توانیان دوو گەورە بازرگانی نێودەوڵەتیی مادەی هۆشبەر بە142 کیلۆگرام کریستاڵەوە لەسعودیە دەستگیربکەن”.
عەقید سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان (سلێمانی) ئاشكرایكرد، “ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاریی وردی ئێمە بوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد:”ئەو دوو کەسە خەڵکی پارێزگای سەلاحەدینن، پێکەوە خاوەنی کۆمپانیای تایبەت بە حەج و عومرەن و نزیکەی شەش ساڵە خەریکی بازرگانیی ماددەی هۆشبەرن لە نێوان عێراق، سعودیە، تورکیا و چەند وڵاتێکی کەنداو کە لە رێگەی پاسەکانی تایبەت بە حەج و عومرەوە ماددەکانیان گواستووەتەوە بۆ سعودیە.”
عەقید سەلام،دەشڵێت:” ئەو بڕە کریستاڵە شلەی دەستی بەسەردا گیراوە لە نێو یەکێک لە پاسەکاندا بووە و “بایی ملیۆنێک و 270 هەزار دۆلارە.”
هاوکات عەباس بەهادلی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەزیری ناوخۆو دوای هاوکارییو هەوڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەکان لەپارێزگای سلێمانی، توانرا دوو گەورە بازرگانیی نێودەوڵەتی لەشاری مەدینەی سعودیە دەستگیربکرێن”.
عەباس بەهادلی وتیشی، “دوای ههماههنگى باڵا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەری سعودیە، توانرا دەستبەسەر 142 کیلۆگرام مادەی کریستاڵی شل لەناو ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکاندا بگیرێ”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









