حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: ئەوانەی دەستگیرکراون هاووڵاتیانی ناوچەکانی تری عێراقن

حەج
SNN
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایدەگەیەنێت، ئەو چەند کەسەی لە سعوودیە دەستگیرکراون بە تۆمەتی بردنی ماددەی هۆشبەر هاووڵاتی و عومڕەکاری هەرێمی کوردستان نین و خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عیراقن.
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان روونیدەکاتەوە، سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە و خاوەن کۆمپانیا بەرێزەکان بەو پەری رێزەوە پابەندن بە رێنماییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی.
لە راگەیەنراوەکەی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، هەرێمی کوردستان نە لە نزیک نە دوور پەیوەندی بەو پرسەوە نییە و بەداخەوە ئەگەر بەهەر جۆرێک ناوی پارێزگایەکی هەرێمی کوردستانیش بهێنرێت هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.
هاوکات، ئەو کەسانەی لە شاری مەدیینە دەستگیر کراون وێنەکانیان لە میدیا سعوودی و جیهانییەکان بڵاوکراونەتەوە ئاماژەیەکی ڕوونە کە ئەمانە دانیشتووی کام شوێن و کام ناوچەن.
جەختدەکەنەوە، پەیوەندی و هەماهەنگیییەکی توندو توڵ و پتەومان لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراق و هەموو دەزگاکانی دیکەی حکومەتی فیدراڵ هەیە و هەر رێنمایەکیش لە دەستەی حەج و عومڕەی عیراقییەوە دەرچووبێت وەکوو خۆی جێ بەجێ کراوە بۆ بەرچاو روونی هەمووان کە ماوەی سێ ساڵە لەسەر یەک لە سعوودیە خەڵاتی باشترین شاندی حاجیانیان دراوە بە وڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لەو دەستکەوتە لە نێوان هەموو شاندی وڵاتانی جیهان.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









