
مووچە
SNN-
بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە کۆبونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی مووچە و کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنوس و یەکلاکردنەوەی مووچە بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەبچێت.
بڕیارە ئەنجوومەنی دەوڵەت پێش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی دوو ڕاوێژکاری یاسایی لە وەزارەتەکانی داد و دارایی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە بۆئەوەی راپۆرتێک بداتە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پێش کۆبوونەوەکە.
؟ئەمساڵ چەند مووچەی دیکە دابەشدەکرێت
دارا سێکانیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ SNN: گەر رێککەوتنیش بکرێت
بڕواناکەم سەرجەم مووچە نەدراوەکانی ئەمساڵ دابەشبکرێن، چونکە ئەزموونەکانی ساڵانی رابردوو ئەوەیان سەلماندووە و ساڵیش کەمتر لە سێ مانگی ماوە و شەش مووچەش دابەشنەکراوە، کە ئایا دەتوانرێت هەموو17-18رۆژێک جارێک مووچەیەک دابەشبکرێت، بە بڕوای من ئەوە زۆر ئەستەمە.
کێشەکانی هەولێر و بەغدا
بەگوێرەی زانیارییەکان، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی لە قەتەڕ لەگەڵ وەزیرە کوردەکان کۆبووەتەوە. باس لە پرسی مووچە، داهاتی نانەوتیی هەرێم و رێککەوتنەکانی نێوان هەولێر و بەغداد کراوە.
لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، جەختی لە پێشنیازی نوێ لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەپیکۆر کردووەتەوە و رەشنووسێکی نوێ ئامادەیە. وتەبێژی ئەپیکۆریش رایگەیاندووە، کە ئێستا کار لەسەر گرێبەستێکی نووسراو و گرەنتیکراو دەکەن کە ماف و شایستە داراییەکانیان مسۆگەر بکات. داواکارییەکانی ئەپیکۆر نەگۆڕاون کە بریتین لە وەرگرتنەوەی یەک ملیار دۆلار قەرزی پێشوو، گرەنتیکردنی شایستەکانی داهاتوو، کردنەوەی هەژماری بانکی لە ئەمریکا، پێداچوونەوە بە تێچووی دەرهێنان و چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








