
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل
SNN-
ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2025، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕایگەیاند “غەززە دەسووتێت” و ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای ئیسرائیل لە ژێرخانی حەماس دەدات.
لە بەیاننامەیەکدا، کاتز رایگەیاندوە: سوپا بۆ ڕەخساندنی زەمینە بۆ ڕزگارکردنی بارمتەکان و شکستپێهێنانی بزووتنەوەی حەماس خەبات دەکات. هەروەها جەختی کردەوە، هێزەکانی ئیسرائیل پاشەکشە ناکەن تا ئەرکەکەیان لە غەززە تەواو نەبێت.
هاوکات مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کاتی جێهێشتنی تەلئەڤیڤ، پشتڕاستی کردەوە، حەمـ*ـاس ماوەیەکی زۆر کورتی هەیە بۆ قبوڵکردنی ئاگربەست. میدیاکان باس لە دەستپێکردنی هێرشی زەمینی بۆ سەر ئەو شارەی فەڵەستین دەکەن، کە نزیکەی 300 هەزار فەڵەستینی لێیەوە بەرەو باشووری کەرتی غە*ززە هەڵاتوون.
لە درەنگانی شەوەوە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە نزیک یەکگرتنی ئاسایشی گشتیی لە باکووری ڕۆژئاوای شارەکە، هەشت فەڵەستینی کوژ*راون، بەمەش ژمارەی کوژراوان لە بەرەبەیانی دوێنێوە گەیشتە 72 کەس.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









