وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: حەماس تەنیا چەند رۆژێکی لەبەردەستە بۆ قبوڵكردنی ئاگربەست

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
SNN-
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هۆشداریدا لەوەی بزوتنەوەی حەماس دەرفەتێكی زۆر کورتی لەبەردەمدایە بۆ قبوڵکردنی رێککەوتنی ئاگربەست، ئەوەش لە کاتێکدایە ئیسرائیل بۆردومانی شاری غە.ززە چڕتر دەکاتەوە.
مارکۆ روبیۆ، لەکاتی بەجێهێشتنی ئیسرائیل بەرەو قەتەر، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: ئیسرائیلییەکان لە غەززە دەستیان بە چالاکی سەربازی کردووە، بۆیە پێمان وایە دەرفەتێكی زۆر کورتمان هەیە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، چەند مانگێک نیە، چەند رۆژێك یان چەند هەفتەیەك ماوە.
وتیشی: بژاردەی یەکەممان ئەوەیە کە ئەم قەیرانە لە ڕێگەی دانوستانەوە کۆتایی پێبێت کە تێیدا حەماس بڵێت چەکەکانمان دادەنێین، چیتر نابینە هەڕەشە.
ئاماژەی بەوەشکرد: هەندێکجار کاتێک مامەڵە لەگەڵ کۆمەڵێک تاوانكاری وەک حەماس دەکەیت، ئەوە ناكرێت رووبدات، بەڵام هیوادارین ئەوە رووبدات.
دوێنێ روبیۆ لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە قودس کۆبووەوە، پشتیوانی خۆی بۆ هێرشی نوێی ئیسرائیل بۆ سەر شاری غەززە دەربڕی، كە ئامانجە راگەیەندراوەکەی بۆ لەناوبردنی حەماسە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
21كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









