
SNN
کەجەکە ڕایدەگەیەنێت کە سەرۆک عەشیرەتی ئاکۆیی کە دوێنێ کۆچی دوایی کرد، بەردەوام پشتیوانی لە گەریلاکانیان کردووە.
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان “کەجەکە”، سەبارەت بە کۆچی دوایی ئاکۆ عەباس ئاغا، کەسایەتی دیاری کوردستان کە دوێنی کۆچی دوایی کرد ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی نیشتمانپەروەری باشووری کوردستان، کاک ئاکۆ عەباس ئاغا، سەرۆکی عەشیرەتی ئاکۆمان پێگەیشت. کاک ئاکۆ عەباس ئاغا کەسایەتییەکی گرنگ و ناوداری کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی گەلەکەمان بوو کە لە لای هەمووان بەتایبەت لە دەڤەری ڕاپەڕین و پشدەر و بتوێن خۆشەویست و خاوەن پێگەی بەهێز بوو”.
کەجەکە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت: ” کاک ئاکۆ عەباس ئاغا، کەسایەتییەکی خاوەن هەست و هەڵوێستی بەرزی نیشتمانپەروەری و ئازادیخوازی بوو و لە قۆناخە گرنگەکاندا خەمخۆر و پشتیوان و دڵسۆزی تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلەکەمان بووە لە هەر چوار بەشی کوردستان”.
ئەوەش دەخاتەڕوو کە “کاک ئاکۆ عەباس ئاغا، دۆستێکی هێژای بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان بوو، وە وێڕای هەموو مەترسی و گوشارەکان بەردەوام بووە لە پشتیوانی کردنی گەریلای ئازادی کوردستان”.
کەجەکە ڕاشیگەیاند، “بەم بۆنە خەمناکەوە لە سەر ناوی هەموو گەریلای ئازادی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی باشووری کوردستان و بەتایبەت بنەماڵەی هێژای کاک ئاکۆ عەباس ئاغا و گەلەکەمان لە دەڤەری راپەڕین دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەتان دەزانین، لە پەروەردگاری مەزن داواکارین کە ڕۆحی کاک ئاکۆ عەباس ئاغا بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی و دڵنەوایی بە ئێوەی بەڕێز ببەخشێت”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









