لەبارەی بەردەوامیدان بە عومرە كردن بە ڕێگای وشكانی ڕوونكردنەوە دەدرێت

عەلی حەمە سەعید-SNN
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەكەن كە گەشتی عومرە بە ڕێگای وشكانی ڕاگیرابێت یان ڕابگیرێت دوورن لەڕاستییەوە، جەختیش دەكاتەوە كە بەهۆی بردنی مادەی هۆشبەر لە دەروازەی عەرعەرەوە، لە سعودییە پشكنینەكان زۆر توندكراون.
كاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەكەن كە بەهۆی بابەتی دەستبەسەرداگرتنی مادەی هۆشبەر بڕیاردرابێت بە راگرتنی گەشتی عومرە بە ڕێگای وشكانی دوورە لەڕاستییەوە، بەڵكوو لەدوای ئەو بابەتەوە لەهەردوو دیوی عێراق و سعودییەوە لە دەروازەی عەرعەر، ڕێوشوێنەكان زۆر توند كراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوو ڕۆژە دۆخی هاتووچۆی عومرەكان لە دەروازەی عەرعەرەوە ئاسایی بووەتەوە، بەڵام بە دڵنیایی وەك پێشتر ڕۆشتنەناوەی پاسەكان بۆ ناوخاكی سعودییە هەروا بەئاسانی نییە، بەڵكوو لەهەردوو دیوی دەروازەی عەرعەر پشكنینی توندوتۆڵ بۆ پاسەكان دەكرێت.
وتەكانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم لەكاتێكدایە كە بەر لە چەند ڕۆژێك بەهۆی دەستبەرداگرتنی مادەی هۆشبەرەوە لە دەروازەی عەرعەر، زیاتر لە دوو هەزار عومرەكار كە زۆرینەیان خەڵكی هەرێمی كوردستان بوون ئاستەنگی هاتووچۆیان بۆ دروستبوو و نزیكەی 18 كاژێر مانەوە، دواتر ڕاگەیەندرا كە دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر لە شاری مەككە دەستگیركراون كە لەعێراقەوە مادەی هۆشبەریان بۆ سعودییە گواستووەتەوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









