ئەمڕۆ کۆتا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی هەرێم ئەنجام دەدرێت

لۆگۆی ئەنجوومەنی دەوڵەت
SNN
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت دواین کۆبوونەوەی خۆی لەسەر پرسی داهاتنی نانەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و راوبۆچوونی خۆی لەسەر ئەو پرسە دەردەبرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئەیلوول، ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی ئەو ناکۆکییانەی لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتی نانەوتی کوردستان هەیانە، کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری ئەنجام دەدات.
لە کۆبوونەوەکەدا، دەستەی گشتیی ئەنجوومەنی دەوڵەت بەشداریی دەکات و لە کۆی 23 ئەندام، 20 ئەندامی ئەنجوومەنی دەوڵەت بەشدار دەبن، بەگوێرەی زانیارییەکان، هیچ نوێنەرێکی حکومەتی هەرێم تێیدا بەشدار نابن.
هۆکاری بەشدارینەکردنی دوو نوێنەرەکەی حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی دەوڵەت، ئەوەخراوەتە روو، نوێنەرەکان وتوویانە ئەگەر هەر نوێنەرێکی حکومەتی کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەکە بکات، ئەوا بۆچوونی ئەنجوومەنی دەوڵەت دەبێتە پابەندکاری و دەبێت حکومەتی کوردستان پێیەوە پابەند بێت، بەڵام ئەگەر نوێنەریان بەشدار نەبێت، لە حاڵەتی ئەوەی ئەگەر بەدڵیان نەبوو، ئەوا دەتوانن کەیسەکە ببەنە دادگای فیدراڵی.
ئاماژە بەوەکراوە، سپاردنی ئەم پرسە بە ئەنجوومەنی دەوڵەت هەر لە بنەڕەتەوە بڕیاری بەغدا بووە و گومانی ئەوە دەکەن، کە نییەتێک هەبێت ئەنجوومەنی دەوڵەت پرسی داهاتی ناوخۆ لە بەرژەوەندیی حکومەتی عێراق یەکلا بکاتەوە، بۆیە دەیانەوێت نوێنەر نەنێرن.
بەوتەی ئەندامێکی ئەنجوومەنی دەوڵەت، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکلاکەرەوە دەبێت و ئەنجوومەنی دەوڵەت بۆچوونی خۆی بە ڕاشکاوی لەسەر پرسی نانەوتی دەردەبڕێت.
هاوکات دوێنێ سێشەممە، ئەنجوومەنی دەوڵەت دووەم کۆبوونەوەی خۆی لەسەر پرسی ناکۆکییەکانی هەردوو حکومەتی و هەرێم و بەغدا لەبارەی داهاتی نانەوتی کۆبوویەوە و بەڵام بەبێ ئەنجام کۆتایی هات و بڕیاردا دوابخرێت بۆ ئەمڕۆ.
رێباز حەملان، راوێژکاری مەسرور بارزانی دوێنێ لە لێدوانێکدا رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت بڕیار دان نابێت و زیاتر ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەبێت، دواتر گفتوگۆکان دەبرێنە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و لەوێوە بڕیاری لەسەر دەدرێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









