ئەمڕۆ ڕۆژێكی یەكلاكەرەوەیە، زێڕ دەفڕێت یان دادەبەزێت، وەڵامەكەی لە SNNەوە وەربگرە

عەلی حەمە سەعید-SNN
وابریارە كاتژمێر نۆ و 30ی خولەكی ئەمشەو بانكی فیدراڵی ئەمەریكا بڕیاری خۆی بدات لەسەر دیاریكردنی ڕێژەی سود، بەوتەی شارەزایانی ئابوری ئەگەر ڕێژەی سود 50 خاڵ بەرز بكرێتەوە زێڕ نرخی خەیاڵی بەخۆیەوە دەبینێت و دەفڕێت، ئەگەریش لە 25 خاڵ یان كەمتر ڕێژەی سود دابەزێندرێت نرخی زێڕ یان دادەبەزێت یان بەلایەنی كەمەوە لەو نرخەی ئێستا زیاتر بەرز نابێتەوە.
ئاری مەولود، شارەزا لەكاروباری دارایی و خاوەن نوسینگەی كڕین و فرۆشتنی زێڕ بە SNNی ڕاگەیاند؛ ئەمڕۆ هەموو جیهان چاوی لەسەر قسەكانی ( جێرۆم پاوڵ) سەرۆكی بانكی فیدراڵی ئەمەریكایە، كە وابڕیارە لە كاتژمێر 9 و 30ی خولەكی ئەمشەو كۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی بكات و سیاسەتی داهاتووی بانكی فیدراڵی ئەمەریكا ئاشكرا بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، سیناریۆكان لە دوو ئەگەر تێناپەڕن، یان ئەوەیە بڕیار دەدات سودی بانكی بۆ 50 خاڵ بەرو بكاتەوە، ئەوكات نرخی دۆلار دادەبەزێت و لە بەرامبەردا نرخی زێڕ زۆر بەرز دەبێتەوە كە لە مێژوودا ڕووی نەداوە، ئەگەریش بڕیار لەسەر كەمكردنەوەی 25 خاڵی سودی بانكی بدات، ئەوا نرخی دۆلار بەرز دەبێتەوە و لەبەرامبەردا نرخی زێڕ یان بەرز نابێتەوە لەو نرخی ئێستا هەیە یاخود بۆ ماوەی كورت خایەن دابەزین بە خۆیەوە دەبینێت.
ئەو شارەزایەی بواری ئابوری ئەوەشی خستەڕوو، لەدوو ڕۆژی ڕابردوو ئۆنسەیەك زێڕ گەیشتە سێ هەزار و 97 دۆلار ئەوەش بەرزترین نرخی زێرە لەمێژوودا، بەڵام ئەمڕۆ بۆ سێ هەزار و 80 دۆلار دابەزیوە، ئەمشەویش دەبێتە شەوێكی یەكلاكەرەوە بۆ زێڕ یان زێڕ هێندە بەرز دەبێتەوە كە مسقاڵێك زێری عەیارە 21 بگاتە نزیكی 800 هەزار دینار، یاخود لەم نرخەی ئێستا دەمێنێتەوە كە مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 740 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









