وەزارەتی دارایی عێراق لیستی مووچەی دوو مانگی ڕابردووی پەسەند كرد

مووچە بودجە
عەلی حەمە سەعید-SNN
دوای ئەوەی لەماوەكانی ڕابردوودا لیستی مووچەی مانگەكانی حەوت و هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانەی بەغدا كران، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی بۆ هەر دوو لیستەكە كراوە و هەردوو لیستەكەی پەسەند كردووە بەبێ ئەوەی هیچ تێبینییەكیان لەسەری هەبێت، هاوكات ئامادەكاری بۆ ناردرنی لیستی مووچەی مانكی نۆش دەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ئەو دوو لیستەی كە پێشتر ڕەوانەی بەغداركرابوو بۆ هەردوو مانگی حەوت و هەشت، هەردووكیان پەسەندكراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی دارایی عێراق هیچ تێبینیەكی نە لەسەر لیستی مووچەی مانگی حەوت نە لەسەر لیستی مووچەی مانگی هەشت نەبووە، هاوكات هەر لەسەر هەمان بنەما لیستی مووچەی مانگی نۆ ئامادە دەكرێت و لەچەند ڕۆژی داهاتوو ڕەوانەی بەغدا دەكرێت بۆ ئەوەی ئەو لیستەش پەسەند بكرێت.
بەرپرسەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر لەحاڵەتێكدا بەغدا ڕەزامەندی بدات لەسەر ناردنی پارە، ئەوكات هیچ گرفتێك لە لیستی مووچەدا نییە و ڕاستەوخۆ دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكرێت، بەلام تا ئێستا دیار نییە كەی پارەی مووچەی مانگی حەوت دەنێردرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









