بۆچی هەرێم نوێنەری یاسایی نەناردە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت وهەرێم بەتەمای چییە؟

شێروان دوبەردانی
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت چەند كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پرسی داهاتی نانەوتی هەرێم ئەنجامدا، بەڵام حكومەتی هەرێم ئامادەنەبوو نوێنەری خۆی بۆ ئەو كۆبوونەوەیە بنێرێت، پەرلەمانتارێكی كوردیش هۆكارەكەی لە SNNەوە ئاشكرادەكات.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێرا قلە فراكسیۆنی پارتی بە SNNی ڕاگەیاند: لە بنەڕەتدا كارەكانی ئەنجومەنی دەوڵەت یان ئەنجومەنی شورا بۆ ئەوەیە كە ئەو بابەتانە یەكلایی بكاتەوە كە ڕەهەندێكی یاسایان هەیە و لەنیوان دوولایەندا ناكۆكییان لەسەر بێت، ئەو ئەنجومەنە بە دەربڕینی بۆچوونی خۆیان دەتوانن بڕیار لەسەر ئەو بابەتە یاساییە بدەن، بەڵام بڕیارەكانیشی ئیلزامی نین، واتە پابەندەكەر نین.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری ئەوەی كە حكومەتی هەرێم نوێنەری خۆی بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت نەناردووە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەگەر حكومەتی هەرێم نوێنەر بنێرێت ئەوا بەجۆرێك لە جۆرەكان دەبێت پابەندیش بێت بەو بڕیار و ڕاسپاردانەوە كە لەو ئەنجومەنەوە دەردەچن، كە پێناچێت لەبەرژەوەندی هەرێم بڕیار لەسەر داهاتی نانەوتی بدەن.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەم بابەتی داهاتی نانەوتییە دەبێت لەلایەن دادگای بالای فیدراڵییەوە یەكلایی بكرێتەوە، چونكە بڕیارەكانی ئەو دادگایە پابەندكەرن بۆ هەموو لایەك، هاوكات حكومەتی هەرێمیش پشتی بە بڕیارێكی هەمان دادگای بالای فیدراڵی بەستووە كە بڕیاریداوە بابەتی مووچە بەدەر بكرێت لەهەر ناكۆكییەی سیاسی بۆیە دەبێت پارەی مووچە ڕەوانە بكرێت تا ناكۆكی و كێشەكان یەكلایی دەكرێنەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









