زیادكردنی پارەی بەشەخۆراكی مانگانە تەنها پێشنیار بووە و نەبووە بە بڕیار

عەلی حەمە سەعید-SNN
دوای ئەوەی بڵاوكرایەوە كە وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوە پارەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان لە 500 دینارەوە بۆ هەزار دینار بۆ هەر تاكێك زیاد بكات، بەڵام بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی هەرێم جەخت لەوەدەكاتەوە هێشتا زیادكردنی ئەو پارەیە نەبووە بە بڕیار بەڵكوو تەنها پێشنیار بووە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لە لایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە مانگانە لەبەرامبەر پێدانی بەشە خۆراكی مانگانە بڕی 500 دینار بۆ هەر تاكێك وەردەگیرێت ئەوەش هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت، بەڵام چەند ڕۆژێكە باس لە زیادكردنی ئەو بڕە پارەیە دەكرێت لە 500 دینارەوە بۆ هەزار دینار بۆ هەر تاكێكی خێزانەكان، واتە ئەگەر خێزانێكی پێنج كەسی پێشتر دوو هەزار و 500 دیناریان لێوەر گیرابێت ئەوا زیاد دەكرێت بۆ پێنج هەزار دینار.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی باسی لێوە دەكریچت لە زیادكردنی پارەی بەشەخۆراك ئەوەیە كە ئەنجوومەنی باڵای ئابووریی عێراق پێشنیازی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران كردووە پارەی خۆراكی مانگانە لە 500 دینارەوە بكرێتە هەزار دینار، بەلام تەنها پێشنیارە و هێشتا نەبووە بە بڕیار، ئەگەر ببێتە بڕیار بەدڵنیایی بڕیارەكانی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە هەرێمی كوردستانیش كاریان پێدەكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەدڵنیاییەوە بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش هیچ گرفتێك بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان لە ئارادا نییە و بودجەی پێویستی بۆ تەرخانكراوە، تەنانەت پێشنیاریش كراوە كە بڕ و كوالیتی بەشەخۆراكی مانگانە باشتر و زیادیش بكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









