
مەسعود پزیشکیان
SNN-
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە وتارێکیدا لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، هێرشێکی کردە سەر ئیسرائیل و بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە غەززە و پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتانی ناوچەکە تۆمەتباری کرد. هاوکات جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی بەدوای بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمییەوە نییە.
تۆمەتبارکردنی ئیسرائیل بە تاوانی جەنگ و تیرۆر
پزیشکیان ڕایگەیاند کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، ئیسرائیل کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و بنیامین نەتانیاهۆی بە تاوانباری جەنگ ناوبرد. ئاماژەی بەوەشکرد کە ئیسرائیل چەندین زانا و سەرکردەی لە ناوچەکەدا تیرۆر کردووە و ئەم کارەی بە پێشێلکاریی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەقەڵەمدا.
پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتان
سەرۆککۆماری ئێران وتیشی”ئیسرائیل سەروەریی لوبنان، سووریا، یەمەن و ئێرانی پێشێلکردووە،” و هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکای بۆ سەر ئێران بە “خیانەت لە دیپلۆماسییەت” وەسف کرد.
بەرنامەی ئەتۆمی و یەکڕیزیی ناوخۆیی
پزیشکیان دووپاتیکردەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران نامەوێت چەکی ئەتۆمی دروست بکات. لە کۆتاییشدا جەختیکردەوە کە “ئیسرائیل و دوژمنەکانمان نەیانتوانی جیاوازی و ناکۆکی بخەنە نێوان گەلی ئێرانەوە”.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









