ئەنجومەنی وەزیران: وەزارەتی داراییمان ڕاسپارد کە بڕی 120 ملیار دینار بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق

SNN-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پێشوازیی لە ڕێککەوتننامەی سێقۆڵی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کرد و ڕایگەیاند، هیچ ئاستەنگێک لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتدا نەماوە. هاوکات ئامادەیی خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی داهاتە نانەوتییەکان و جێبەجێکردنی پابەندییەکانی بۆ دابینکردنی مووچە دووپات کردەوە.
ڕێککەوتنی سێقۆڵی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت
لە کۆبوونەوەکەدا کە بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بەڕێوەچوو، ڕێککەوتننامەی سێ لایەنەی نێوان حکومەتی فیدراڵ، حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان پەسەند کرا. وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت ڕایگەیاند، ڕێککەوتننامەکە بە واژۆی هەرێم و سەرجەم کۆمپانیا نەوتییەکان (جگە لە DNO) ڕەوانەی بەغدا کراوە و تەنها واژۆی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی ماوە تاوەکو بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. بە جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە چاوەڕوان دەکرێت سەقامگیری بۆ ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە.
چارەسەری پرسی داهاتە نانەوتییەکان
ئەنجومەنی وەزیران ئامادەیی خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی داهاتە نانەوتییەکان لەسەر بنەمای یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی و یاسای بودجە دەربڕی. بۆ ئەم مەبەستە، وەزیری دارایی و ئابووری ڕاسپێردرا کە بڕی 120 ملیار دیناری دیکە وەک بەشی گەنجینەی فیدراڵی بۆ مانگی تەمموز بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق. هەروەها داوای کرد پەلە بکرێت لە یەکلاییکردنەوەی ئەم دۆسیەیە لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی هاوبەشەوە.
پابەندبوون بە دابینکردنی مووچە
ئەنجومەنی وەزیران جارێکی دیکە جەختی کردەوە کە وەک هەمیشە ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی تەواوی پابەندییەکانی خۆی لەپێناو دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەو هیوایەی چیتر هاووڵاتییان لە وەرگرتنی مووچەکانیان لە کاتی خۆیدا بێبەش نەکرێن
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









