نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی 120 ملیار و دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت

پارەی عێراقی
عەلی حەمە سەعید-SNN
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاردراوە بەناردنی 120 ملیار دینار ڕەوانەی بەغدا بكرێت، وابڕیارە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە ئەو بڕە پارەیە ڕەوانەی بەغدا بكرێت، پاشان وەزارەتی دارایی عێراق ڕێكارەكانی ناردنی پارە دەستپێدەكات، بۆیە بەهەموو ئەگەرێكەوە دابەشكردنی مووچە دەكەوێتە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەوەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیار لەسەر ناردنی 120 ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتی بۆمانگی حەوت دراوە بۆ بەغدا، بۆ ئەومەبەستەش گەنجینەكان ڕاسپێردراون بە كۆكردنەوەی ئەو بڕە پارەیە و پاشان ناردنی لەماوەی ئەم یەك دوو ڕۆژەی كۆتایی هەفتەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ناردنی 120 ملیارەكە پاشان ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نوسراو بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەكات پارەی مووچەی مانگی حەوت خەرج بكات، پاشانیش وەزارەتی دارایی عێراق دەست بەڕێكارە كارگێری و یاساییەكان دەكات ئەوەش پێویستی بەكات دەبیت تا ئیشعار دەدرێت لقی هەولێری بانكی ناوەندی بە گواستنەوەی پارە بۆ سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم.
SNNئەوەشی زانیوە كە بەهۆی تەواوكردنی ڕێكارەكانی وەزارەتی دارایی لەدوای ناردنی 120 ملیارەكە پاشان پارە ڕەوانەی هەریم دەكرێت ئەوەش بەدلنیایی دەكەوێت ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









