
وەزارەتی پەروەردە
SNN-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی زیادکردنێکی ئاشکراوە، هەڵدەستێت بە فرۆشتنی نزیکەی هەزار و 321 تەن “کتێبی کۆنەی سوود لێ وەرنەگیراو”.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردە،پرۆسەی زیادکردنی ئاشکرا بۆ فرۆشتنی ئەو کتێبانە بۆ جاری دووەمە و بەپێی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 2021تایبەت بە فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت بەڕێوەدەچێت.
وردەکارییەکانی زیادکردنەکە:
بڕی کتێب: نزیکەی (1321) تەن، کە بڕەکەی ئەگەری کەم و زیادبوونی هەیە.
شوێنی کتێبەکان: کۆگاکانی ناوەندی وەزارەت، پەروەردەی پارێزگاکان، ئیدارە سەربەخۆکان و پەروەردەی قەزاکان.
مەرجەکانی بەشداریکردن و کڕین:
ئەرکی هەڵگرتن و بارکردنی کتێبەکان لە ئەستۆی کڕیاردایە.
پێویستە کڕیار لە ماوەی 45 رۆژدا کتێبەکان لە سەرجەم کۆگاکان هەڵبگرێت، بەپێچەوانەوە بۆ هەر رۆژێکی دواکەوتن سزای بەسەردا دەسەپێنرێت.
پێویستە بەشداربوو لە رۆژی زیادکردنەکەدا چەکێکی بانکی بە بڕی (69،000،000) شەست و نۆ ملیۆن دینار وەک بارمتە پێشکەش بکات.
کرێی بڵاوکردنەوەی راگەیاندنەکە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.
زیادکردنە ئاشکراکە ڕۆژی چوارشەممە، رێکەوتی 2ی تشرینی یەکەمی 2025، کاتژمێر 11:00ی بەیانی لە بینای بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئەنجام دەدرێت.
هاووڵاتییان دەتوانن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی (07518077232) یان (07504448183)ـەوە بکەن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









