ئیمانوێل ماكرۆن: بە سەرۆك کۆماری ئێرانم وت تەنها چەند كاتژمێرێكتان لەبەردەمدا ماوە

ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا
SNN-
سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، کە مەسعود پزشکیانی سەرۆککۆماری ئێرانی ئاگادارکردووەتەوە کە پێویستی بەپەلە گەیشتنە رێککەوتنێکە کە تاران دووربخاتەوە لە سەرلەنوێ سەپاندنەوەی سزاکان، بەتایبەت كە تەنها چەند کاتژمێرێکیان لە بەردەم ماوە.
“سزاکان تەنها چەند کاتژمێرێکی کەمیان ماوە”
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” نوسیویەتی: لە نەتەوە یەکگرتووەکان چاوی بە مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماتی ئێران کەوتووە و پێی وتوە کە دەكرێت رێککەوتن بكەن لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بۆ ئەوەی خۆی بەدوور بگرێت لە سەرلەنوێ سەپاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان، وتوتوشیەتی: تەنها چەند کاتژمێرێکی کەم ماوە.
دەشڵێت: ئێران دەبێ ئەو مەرجە رەوایانە جێبەجێ بکات کە ئێمە دامانناوە.
مەرجەکان چین؟
ماکرۆن لەبارەی ئەو مەرجانەی کە ئەوروپییەکان خستوویانەتەڕوو و سازشی لەسەر ناكەن، رایگەیاندووە: دەستڕاگەیشتنێکی تەواوەتی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە پێگە ئەتۆمییەکان و شەفافیەت سەبارەت بە ماددە پیتێنراوە عەمباركراوەكان و دەستپێکردنەوەی دەستبەجێی دانوستانەکان.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









