لە دوای ناردنی 120 ملیارەکە، یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدرێت

0
348

عەلی حەمەسەعید-SNN

بەوتەی بەرپرسانی وەزارەتی دارایی هەرێم نوسراوی ناردنی 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتییان بۆ مانگی حەوت ئاراستەی لقی هەولێری بانكی ناوەندی كراوە و هەر ئەمڕۆش پارەكە دەخرێتە سەر حسابی ئەو بانكە، هاوكات ڕۆژی یەکشەممە لیژنە وزارییەكەی عێراق كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پرسی ناردنی مووچە بەڕێوەدەبات.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی بۆ مانگی حەوت ڕەوانەی لقی هەولێری بانكی ناوەندی دەكرێت بۆ ئەو مەبەستەش پێش گەیشتنی پارەكە نوسراوی ناردنی ئەو بڕە پارەیە ئاراستەی لقی هەولێری بانكی ناوەندی كراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆی ئەو 120 ملیارە، هەرێكە لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك بڕی 72 ملیار و پارێزگای سلێمانیش بڕی 48 ملیار دیناریان وەك داهاتی نانەوتی كۆكردووەتەوە و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم كراوە بۆ ئەوەی لەوێوە ڕەوانەی لقی هەولێری بانكی ناوەندی بكرێت، بە گەیشتنی پارەكەش، ڕێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی حەوت لەلایەن بەغداوە دەستپێدەكات.

SNNئەوەشی زانیوە كە بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە لیژنە وزارییەكەی عێرا قلە بەغدا كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پرسی داهاتی نانەوتی و پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت ئەنجام بدەن، دواتر راپۆرتی خۆیان ئامادە بكە نبۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەی سیشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بیخەنەڕوو، لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتەش بڕیارە لەسەر ناردنی مووچەی مانگی حەوت و مانگەكانی دیكە بدرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this