وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: لە 48 کاتژمێری داهاتوودا دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوت دەکرێت

SNN-
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پڕۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا دەستپێدەکاتەوە.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان گەیشتنە رێککەوتنێکی سێقۆڵی لەسەر میکانیزمی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، پاش رێککەوتنی سێ قۆڵی نێوان هەردوو وەزارەت و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوتی هەرێم، لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم رێککەوتن.”
وەزارەتەکە دڵنیایی داوە، “لە ماوەی ئەم 48 کاتژمێرەدا، دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت دەکرێت.”
ئەم پێشهاتە کۆتایی بە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم دەهێنێت کە لە مانگی ئاداری ساڵی 2023ـەوە بەهۆی بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانیی پاریسەوە وەستابوو.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









