
عەلی حەمەسەعید-SNN
د.ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بڕیارە کاتژمێر 6ی بەیانی رۆژی شەممە نەوت هەناردە بکرێتەوە.
د.ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: وا بڕیارە کاتژمێر شەشی سەر لەبەیانی ڕۆژی شەممە،نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای بۆری نەوتی هەرێم – جەیهان وجارێکی دیکە بگاتەوە بازاڕی جیهانی و لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆوە بە بازاڕ بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، و داهاتی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی فیدڕاڵیی بەغدا سەرەڕای پێدانی مانگانەی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم.
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ئەوەشی وتووە، بەم جۆرەش هەرێم بەشدار دەبێت لە زیادکردنی داهاتی گەنجینەی فیدڕاڵیی عێراق و جارێکی دیکە لە بوودجەی گشتی عێراقەوە تەرخان دەکرێتەوە بۆ دابینکردنی مووچە و شایستەکانی هەرێم.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









