ڕاوێژکارێکی سودانی: رێککەوتنی سێ قۆڵی کێشەی مووچە بە یەکجاری چارەسەر دەکات

پەیامی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق
SNN-
ڕاوێژکارێکی سوودانی پێی وایە، ڕێککەوتنی سێقۆڵی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە یەکجاری چارەسەر دەکات.
حوسێن عەللاوی، ڕاوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە گەیشتن بەڕێککەوتن سەرکەوتوو بوون و ڕێککەوتنەکە بە ستراتیژی ناودەبات.
ئەو راوێژکارەی سودانی پێی وایە، رێککەوتنەکە بەستەڵەکی تەواوی کێشە داراییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەتوێنێتەوە، پرسی مووچەش بە یەکجاری چارەسەر دەکات.
عەللاوی جەخت لەوە دەکاتەوە، ئێستا حکوومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ هەوڵەکانیان بۆ کارکردنی لەسەر تێپەڕاندنی یاسای نەوت و گاز، چڕ کردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێککەوتنی سێ قۆڵی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، سیاسەتێکی تەواوکاری لەنێوان هەردوو حکوومەتەکە دەهێنێتە ئاراوە، دەبێتە هۆی چارەسەرکردنێکی ڕیشەیی بۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئێستا هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەو پێناوەدایە.
دەشڵێت، هەروەک هەردوو حکوومەتەکە لەڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە هەوڵەکانیان چرکردووەتەوە بۆ ئەوەی لەمەودوا ئەو کێشانە دووبارە نەبنەوە، دواتر کار لەسەر یاسای نەوت و گاز بکرێت بۆ ئەوەی کاروباری نێوان هەردوو حکوومەتەکە ڕێک بخات، لە کۆتایشدا ببێتە بنەمای کۆتایی هێنان بە کێشە داراییەکانی نێوان حوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێشحکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









