
SNN-
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد, “کە ڕێگە بە بنیامین ناتانیاهۆ نادەن کەرتی غەززە بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە و “رێککەوتنیش لەسەر غەززە نزیکە.”
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنوسانی راگەیاند، ” ڕێگە نادەم ئیسرائیل کەناری ڕۆژئاوا بخاتە ژێر دەسەلاتی خۆیەوە، ئەوە ڕوونادات.”
بڕیارە ترەمپ رۆژی دووشەممە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ کۆببێتەوە، وتی” ڕێککەوتن لەسەر غەززە نزیکە.”
دۆناڵد ترەمپ راشیگەیاندووە، ” کەناری ڕۆژئاوا پرسێکی دانوستانکارییە و بە بڕیاری تاکلایەنە چارەسەر ناکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە “ئەمریکا پابەند دەمێنێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە هەر هەنگاوێک کە مەترسی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە دروست بکات.”
ئەمەش لە کاتێکدایە ئیسرائیل لەژێر گوشاری نێودەوڵەتی زیاترە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و داگیرکردنی کەرتی ڕۆژئاوا، هاوکات شەپۆلێکی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەستیان کردوە بە داننان بە دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەڵەستین.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
12كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









