
کێڵگە نەوتێکی عێراق
SNN-
کۆمپانیای گەڵف کیستۆن، یەکێک لە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی نوێ، پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەناردەکردنەوەی نەوت لە کێڵگەی شێخان دەستپێبکاتەوە.
کۆمپانیاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، بەپێی ڕێککەوتنەکە، کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی ئەرکی گواستنەوەی نەوت لە فیشخابوورەوە بۆ بەندەری جەیهان لە ئەستۆ دەگرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەپێی یاسای بودجەی عێراق، تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت بە کۆمپانیاکان دەدرێتەوە و تەواوی ڕێککەوتنەکەش لەسەر بنەمای یاسای بودجە و گرێبەستە هاوبەشەکانی بەرهەمهێنانە.”
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









