
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ | فۆتۆ: نهوهى نوێ
SNN-
ئەمڕۆ، 28ی ئەیلوولی 2025، سەرچاوەیەک لە دادگای سلێمانی رایگەیاند، جارێکی دیکە دانیشتنی دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەڕێوەدەچێت.
سکاڵای پێنج رۆژنامەوان
بە وتەی سەرچاوەکە، دادگاییکردنەکەی ئەمڕۆی شاسوار عەبدولواحید، لەسەر سکاڵای پێنج رۆژنامەوانە کە پێشتر لە پەیجەکانەوە “تەشهیریان” پێکراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، داواکاری گشتی کەیسەکەی جوڵاندووە و ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید براوەتە بەردەم دادگا و وتەی لێوەرگیراوە.
کەیسەکانی دیکە و سزای پێشوو
شاسوار عەبدولواحید زیاتر لە 80 کەیسی جۆراوجۆری لەسەرە و بە وتەی داواکاری گشتی، لەسەر سەرجەم کەیسەکان دادگایی دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر، لە 2ی ئەیلولی 2025، دادگای سلێمانی لەسەر سکاڵایەکی دیکە، شاسوار عەبدولواحیدی بە پێنج مانگ زیندانیکردن سزا دابوو. ئەو سزایە لە بنەڕەتدا و بە شێوەی نائامادەیی لە 3ی ئابی 2025 بە شەش مانگ زیندانیکردن دەرچووبوو، بەپێی ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی.
سزاکەی پێشووی پەیوەندی بە سکاڵایەکی شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ، هەبوو بە تۆمەتی هەڕەشەلێکردن، کە لەسەر ئەو سکاڵایە لە 12ی ئابدا دەستگیر کرا و سێ دانیشتنی دادگایی بۆ بەڕێوەچوو
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









