
مووچە
SNN-
یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند، “لێبڕینی 3%ـی مووچەی فەرمانبەران لە مانگی 7 جێبەجێدەکرێت، بەشێک لە فەرمانگەکانیش لێبڕینەکەیان دەکەوێتە مانگی 8.”
ئاماژەی بەوەشکرد، لێبڕینەکە راستەوخۆ لەکاتی وەرگرتنی مووچەی مانگی تەمموزدا دەبێت.
ئەم لێبڕینە لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراقە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق (ژمارە 9ی ساڵی 2014)؛ بەپێی یاساکە، دەبوو 10%ـی بەشداریی خانەنشینی لە فەرمانبەران وەربگیرێت، بەڵام لە هەرێم 7% وەرگیراوە. ئێستا ئەو 3% جیاوازییە وەک قەرز لەسەر مووچەخۆران تۆمارکراوە.
بە وتەی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەو پارەیەی گلدەدرێتەوە، راستەوخۆ دەچێتە ناو سندوقی خانەنشینیی یەکگرتووی حکومەتی عێراقەوە.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









