مالیکی: 10 کەس کێبڕكێ لەسەر پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن

نوری مالکی
SNN
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، 10 کەس کێبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن، چوارچێوەی هاوئاهەنگیی کەسێکی گونجاو بۆ سەرۆکایەتیی حکومەتی داهاتوو دیاری دەکات، “هیچ دەستێوەردانێکی دەرەکی لە هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران قبووڵ ناکات.”
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا گوتی، چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە لیستی جیاواز بەشداریی هەڵبژاردنەکان دەکات و دواتر دەبنە یەک کوتلە. محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی ئێستا، تەنیا بە رەزامەندیی چوارچێوەکە دەتوانێت خولی دووەم وەربگرێتەوە. مالیکی هۆشداریی دا لەوەی بەکارهێنانی تواناکانی دەوڵەت لە بانگەشەی هەڵبژاردندا، هاوسەنگیی کێبڕکێ تێکدەدات.
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، سوودانی سەرۆکایەتیی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان دەکات. سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا وتی، مەرجی چوارچێوەکە ئەوە بووە کە سەرۆکوەزیرانی داهاتوو، پارتێکی سیاسی دروست نەکات کە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان بکات، حکومەتەکەی ئەو بە یەکجار 8600 “نووسراوی سوپاس و پێزانین”ی دەرنەکردووە، وەکو ئەوەی ئەم دواییە روویدا، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ محەممەد شیاع سوودانی.
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەشدا، پێکهاتەی سوننە دژی تایفەگەرییە و گوتی، “ئەنجامەکانی رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، هاندەر نین بۆ دووبارەکردنەوەی هەمان سیناریۆ لە عێراق”. داوای پاککردنەوەی سوپای سووریای لە “چەکدارە بیانییەکان” کرد و ئاشکراشی کرد، “هەندێک چەکدار لە سووریا بە ئاگاداریی ئەبو محەممەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریری شام، نیازیان هەیە دەست بەسەر خاکی عێراقدا بگرن.”
بڕیارە رۆژی 11-11-2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت. پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێت، کە 320ـیان گشتین و نۆ کورسییان کۆتان. رۆژێک پێشتر، دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت. نووری مالیکی، پێیوایە ئەوانەی بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیان کرد، ئەگەر بەشدارییان بکردایە، بۆ بەرژەوەندیی عێراق باشتر بوو. چاکسازیش هەر لە رێگەی سندووقەکانی دەنگدانەوە دەکرێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









