وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی زانكۆ باوەڕپێكراوەكان بڵاودەكاتەوە

زانکۆی سلێمانی
SNN
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، ناوی زانكۆ و دامەزراوە ئەكادیمییە باوەڕپێكراوەكانی هەرێمی كوردستان (حكومی و تایبەت) بڵاودەكاتەوە، كە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2025-2026) خوێندكارانی هەرێمی كوردستان دەتوانن تیایدا درێژە بە خوێندن بدەن، راشیدەگەیەنێت: جگە لەم زانكۆ و دامەزراوانە، هیچ زانكۆیەكی دیكە باوەڕپێكراو نییە.
وەزارەتەكە وەك بەرچاوڕونییەك بۆ دایكان و باوكان و خوێندكاران و كەسوكارییان بڵاویكردەوە، لە هەرێمی كوردستان (16) زانكۆی حكومی، ئەمساڵ خوێندكاران لە كۆلێژ و بەشە جیاوازەكان وەردەگرێت، ئەمە جگە لە ئەنجومەن و دەستەیەك كە تایبەتن بۆ بواری پزیشكی و توێژینەوەی زانستی.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەبارەت بە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان، بەپێی یاسای ژمارە (2)ی ساڵی (2013)ی یاسای زانكۆ تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان، لە ئیستادا وەزارەت تەنها مۆڵەتی بە (17) زانكۆ و كۆلێژە زانكۆیی تایبەت داوە بۆ ئەوەی لە ساڵی نوێی خوێندن خوێندكار وەربگرێت، لەدەرەوەی ئەم لیستە هیچ زانكۆیەكی دیكە باوەڕپێكرا نییە. هەروەها (32) پەیمانگەی تایبەتیش مۆڵەتی كاركردنیان هەیە.
زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان:
– زانكۆی سەڵاحەدین
– زانكۆی سلێمانی
– زانكۆی دهۆك
– زانكۆی هەولێری پزیشكی
– زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی
– زانكۆی پۆلیتەكنیكی دهۆك
– زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر
– زانكۆی كۆیە
– زانكۆی سۆران
– زانكۆی هەڵەبجە
– زانكۆی زاخۆ
– زانكۆی گەرمیان
– زانكۆی ڕاپەرین
– زانكۆی چەرموو
– زانكۆی ئاكرێ بۆ زانستە كردارییەكان
– زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان
– دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی
– ئەنجومەنی كوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشكییەكان
زانكۆ تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان:
پارێزگای هەولێر/
– زانكۆی جیهان – هەولێر
– زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك
– زانكۆی لوبنانی-فەرەنسی
– زانكۆی نۆڵیج
– زانكۆی كاسۆلیك
– زانكۆی هەولێری نێودەوڵەتی
– زانكۆی بەیان
– كۆلێژی قەڵای زانكۆیی بۆ دیراساتی ئایینی
پارێزگای سلێمانی/
– زانكۆی ئەمریكی لە عێراق – سلێمانی
– زانكۆی كۆمار بۆ زانست و تەكنەلۆژیا
– زانكۆی قەیوانی نێودەوڵەتی
– زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی
– زانكۆی جیهان – سلێمانی
– زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك – لقی سلێمانی
– كۆلێژی كۆیەی زانكۆیی بۆ دیراساتی ئایینی
پارێزگای دهۆك/
– زانكۆی نەورۆز
– زانكۆی جیهان – دهۆك
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









