وادەی دابەشکردنی هاوکاری هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەکان راگەیەندرا

مووچە
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەرپرسێک لەوەزارەتی داریی هەرێم ئاشکرایکرد کە لیستی هاوکاری هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشکان ئامەدەکراوە وڕۆژی 6/10/2025دەستدەکرێت بەدابەشکردنی هاوکارییەکە، هاوکات بڕی هاوکارییەکەش 183هەزار دینار دەبێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بڕی هاوكاری دارایی هاوپەیمانان بۆ لیواهاوبەشەكان ئامادەیە و هەفتەی داهاتوو دەخرێتە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی پێشمەرگە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وابڕیارە کە ڕۆژی 6/10/2025 دەستبکرێت بەدابەشکردنی هاوکارییەکە، هاوکات بۆ ئەم مانگە بڕی هاوكارییەكە بریتییە لە بڕی 183هەزار دینار.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە تائێستا وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی دیارینەکردووە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









