دۆناڵد ترەمپ: بەهیواین ئەمڕۆ بگەینە رێککەوتن بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ

ترەمپ و ناتانیاهۆ
SNN
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، “وەڵامێکی زۆر ئەرێنی” بۆ پێشنیارەکەی بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە وەرگرتووە، دەڵێت “بیبی نەتانیاهۆ دەیەوێت رێککەوتنەکە بکات”.
دۆناڵد ترەمپ، بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جارید کوشنەری زاوای لە نیویۆرک لەگەڵ نەتەنیاهۆ لە گفتوگۆدان، پێش کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆشکی سپی.
هاوکات، ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا وتوویەتی، “وەڵامێکی زۆر ئەرێنی وەردەگرین، چونکە بیبی (نەتەنیاهۆ) دەیەوێت ڕێککەوتنەکەش بکات، هەمووان دەیانەوێت ڕێککەوتنەکە بکەن”.
کاتێک سەرکردەکانی جیهان هەفتەی ڕابردو لە نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیویۆرک کۆبونەوە، ئەمریکا پلانێکی ئاشتی 21 خاڵی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرا کرد بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نزیکەی دو ساڵەی غەززە لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا.
پێگەی ئاكسیۆس-ی ئەمریكا گرنگترین خاڵەكانی پلانەكەی ترەمپ بۆ كۆتایی هێنان بەجەنگی غەززە و راگەیاندنی ئاشتی ئاشكرا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەمجۆرە باسكردووە:
– راگەیاندنی ئاگربەستی هەمیەشیی لەكەرتی غەززە.
– كشانەوەی هەنگاو بەهەنگاوی ئیسرائیل لەتەواوی كەرتی غەززە.
– ئازادكردنی سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەكان لەماوەی 48 كاتژمێر دوای راگەیاندنی ئاگربەست، بە مردو و زیندووەوە.
– پێكهێنانی هێزێكی ئەمنی بۆ غەززە كە لەفەڵەستیینیەكان و سەربازانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لەخۆ بگرێت.
– ئازادكردنی 250 فەڵەستینی كە بە هەتاهەتایی سزادراون، لەگەڵ 2 هەزار فەڵەستینی تر كەلەدوای رووداوەكانی 7ی ئۆكتۆبەر دەستگیركراون.
– پرۆسەی چەكداماڵینی حەماس و لەناوبردنی چەكە قورسەكان و توونێلەكان.
-لێخۆشبوون بۆ ئەو ئەندامانەی حەماس كە واز لە تووندوتیژی دەهێنن، یاخود دابینكردنی رێڕەوێكی ئارام بۆ چوونە دەرەوەی ئەو ئەندامانەی حەماس لەغەزە كەئامادەی خۆبەستەوە دان نین
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









